٢٩ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٩:٤٦
کوژرانی ژومارێک تیرۆریست لە باکووری سوریا

دەیان تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە پارێزگەی لازقیەی سوریا کوژراون.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سوپا و هێزی جەماوەریی سوریا لە تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە ناوچەی جەبەلئاکرد و تورکمان لە دەورووبەری بەشی باکووریی لازقە سی و یەک تیرۆریستیان کوشت .

شایانی باسە لە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی سوپای سوریا بۆسەر تاقمەکانی تیرۆریستی لە لازقییە زۆرتر لە دووسەد تیرۆریست کوژراون .

بەپێی هەواڵێکی دیکە لە سوریاوە، ڕێکخراوی خاچی سووری جیهانی ڕایگەیاند سی و حەوت لۆری هەڵگری یارمەتی مرۆڤدوستانە گەیشتووەتە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق .

ئانجی سدقی ، وتەبێژی ڕێکخراوی خاچی سوور وتی : ئەم کاروانەی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ یەکەم جار دوای چوار ساڵ گیشتوەتە دوو شاری عەربین و زملکا لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دیمەشق .

ئەم لۆریانە هەڵگری باری خۆراکی و تەندوروستی و دەرمانین.

ئاگربڕێک کە لە سووریا لە مارسی دووهەزاروشازدە دامەزراوە تاقمەکانی داعش و بەرەی نوسرە ناگرێتەوە .

ئەم تاقمانە بە هۆی داکۆکیی بەربڵاوی ماڵی ، هەواڵگری و چەکەمەنیی چەند وڵاتی ڕۆژاوایی - عەرەبی پێکهاتوون و بەرەنگار بوونەوەیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا درێژەی هەیە .